دۆناڵد تره‌مپ وتاری ساڵانه‌ی له به‌رده‌م كۆنگرێس پێشكه‌ش كرد
"حه‌وت ترلیۆن دۆلارمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خه‌رجكردووه"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وتاری یه‌كبوونی نیشتمانی له به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی له كاپیتۆڵ هیڵزی واشنتنی پایته‌خت پێشكه‌شكرد.
تره‌مپ له باره‌ی ره‌وشی عێراق و سووریا، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان پێداگرن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، چیدیكه به‌شداری "شه‌ڕی بێكۆتایی ناكه‌ن".
حه‌وت تریلیۆن دۆلار
تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به خه‌رجییه داراییه‌كان كرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رایگه‌یاند، زیاتر له حه‌وت ترلیۆن دۆلاریان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خه‌رجكردووه و گوتی: "كاتێك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بووم به‌ڵێنمدا سیاسه‌تێكی نوێ په‌یڕه‌و بكه‌م و وڵاتانی مه‌زن، شه‌ڕی بێ كۆتایی ناكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ربازه ئازاكانمان بۆ ماوه‌ی 19 ساڵه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له ئه‌فغانستان و عێراق و نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار پاڵه‌وانمان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 52 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون".
تێكشكاندنی داعش
تره‌مپ سه‌باره‌ت به تێكشكاندنی داعش‌یش رایگه‌یاند، كاتێك ئه‌و هاتووه‌ته كۆشكی سپی، داعش زیاتر له 20 هه‌زار میل چوارگۆشه‌ی له عێراق و سووریا له ژێر ده‌ستدا بووه، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌ده‌ست ئه‌و "خوێنمژانه" ئازادكراونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: "ئێستاش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانمان له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی داعش و كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه به‌خێرهاتنه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كانمان له سووریا بكه‌ین".
كۆریای باكوور و دیوار
تره‌مپ جیا له پرسی داعش و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له وتاره‌كه‌یدا، چه‌ند پرسێكی له‌سه‌ر ئاستی جیهان باس كرد، كه هه‌ریه‌ك له ئێران و كۆریای باكووری تێدابوو.
سه‌باره‌ت به كۆریای باكوور، تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و له كۆشكی سپی نه‌بووایه، شه‌ڕ له نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مه‌ریكا رووی ده‌دات و ئاشكرای كرد، كۆتایی ئه‌م مانگه، له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆده‌بێته‌وه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌شیدا له كۆنگرێس، دووپاتی له بیناتنانی دیواری سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك كرده‌وه، كه به‌مدواییانه مشتومڕێكی زۆری له نێوان كۆماری و دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێنابووه ئارا به هۆیه‌وه په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2019ی ئه‌مه‌ریكا دره‌نگ كه‌وت و له ئاكامیشدا حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی 25 رۆژ په‌كیكه‌وت.
ئێران و تیرۆر
تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا هێرشی كرده سه‌ر ئێران و پرسه‌كه به پرسی تیرۆر گرێدا و رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاری تیرۆر و پشتیوانانی تیرۆر ده‌بنه‌وه له جیهان، لە سەرووی ھەموویانەوە ئێران.
ترەمپ دەشڵێت: "لەپێناو گەرەنتیكردنی نەگەیشتنی ئێران بە چەكی ناووكی، لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشاینهوە".
دووپاتیشی دەكاتەوە، چاوپۆشی لە رژێمێك ناكات كە مردنی ئەمریكا بكاتە درووشم و داواش لە ھەموو ئەمریكییەكان دەكات ھاوھەڵوێست بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.
له باربردنی كۆرپه‌له
پرسی له باربردنی كۆرپه‌له و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و كاره له ئه‌مه‌ریكا، ئێستا پرسێكی دیكه‌ی نێوان كۆماری و دیموكراته‌كانه له ناوخۆی ئه‌و وڵاته، هه‌رچی كۆمارییه‌كانه ده‌یانه‌وێت به یاسا رێگری له و كاره بكه‌ن و له‌باربردنی كۆرپه‌له قه‌ده‌غه بكه‌ن، به‌ڵام دیموكراته‌كان دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كۆمارییه‌كانن.
تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌و كاره رابگیرێت و به یاسا قه‌ده‌غه بكرێت و داوای له كۆنگرێس كرد یاساكه په‌سه‌ند بكات.
تره‌مپ گوتی: "بۆ رێزگرتن له هه‌ستی هه‌موو مرۆڤێك، پێویسته كۆنگرێس یاسای له باربردنی دره‌نگوه‌ختی كۆرپه‌له په‌سه‌ند بكات، كه ره‌نگه منداڵه‌كان له ناو رحمی دایكیان هه‌ست به ئازار بكه‌ن".

ئ. م