نەتەوە یەكگرتووەكان ھۆشداری گەڕانەوەی داعش دەدات
"داعش له عێراق و سووریا بووه‌ته تۆڕێكی نهێنی و به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی"
K24 - ھەولێر
نەتەوە یەكگرتووەكان، ھۆشداری دەدات، چاوەڕوان دەکرێت داعش لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشی ئاڵۆزی گەورە ئەنجام بدات.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له راپۆرتی رێكخراوی داعش، كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه رایگه‌یاند، داعش له عێراق و سووریا بووه‌ته تۆڕێكی نهێنی و به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، داعش بازرگانی نایاسایی زێڕی کردووە و رێکخراوەکە هێشتا دەستڕاگەیشتنی بە 30 بۆ 50 ملیۆن دۆلار سەرچاوەی دارایی هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، رێکخراوەکە لەو ناوچانەی لە سووریا و عێراق کۆنترۆڵی کردوون، 14 بۆ 18 هەزار چەكداری هەیە و مەزەندە دەکرێت لە عێراق نزیکەی سێ هەزار لە چەكدارەكانیان چالاک بن.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا له لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی-یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڵام به‌رپرسه باڵاكانی په‌رته‌وازه بوون، له‌به‌رئه‌وه رێكخراوه‌كه پێشینه ده‌دات به ئۆپه‌راسیۆنه ناوخۆییه‌كان و له عێراق گۆڕاوه بۆ تۆڕێكی نهێنیی و له قۆناغی راگوزه‌ر، گونجان و بههێزبوونهوهدایه و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا خانه‌كانی رێكخستووه‌ته‌وه.