ئێران: ئەمەریكا پشتیوانی لە دیكتاتۆر و مرۆڤ كوژەكان دەكات
"قسەكانی سەرۆكی ئەمەریكا تۆمەتی بێ بنەمایە"
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا بۆ دژایەتیكردنی ئێران پشتیوانی لە مرۆڤكوژ و دیكتاتۆر و توندڕەوەكان دەكات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری وەڵامی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی دایەوە و گوتی: "قسەكانی سەرۆكی ئەمەریكا تۆمەتی بێ بنەمایە و ئەمەریكا لەپێناو دژایەتیكردنی ئێران پشتیوانی لە دیكتاتۆرو توندڕەو مرۆڤ كوژەكان دەكات".
بەگوتەی زەریف، بەپێچەوانەی قسەی بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمەریكا لە ئێستادا جووەكانی ئێران جەژنی چل ساڵەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن.
ئەم گوتانەی زەریف دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا، لە وتاری یهكبوونی نیشتمانی له بهردهم كۆنگرێسی وڵاتهكهی له كاپیتۆڵ هیڵزی واشنتنی پایتهختی ئەمەریكا، هێرشی كرده سهر ئێران و رایگهیاند، بهرهنگاری تیرۆر و پشتیوانانی تیرۆر دهبنهوه له جیهان، لە سەرووی ھەموویانەوە ئێران.
ترەمپ گوتیشی: "لەپێناو گەرەنتیكردنی نەگەیشتنی ئێران بە چەكی ناووكی، لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشاینهوە".
دووپاتیشی دەكاتەوە، چاوپۆشی لە رژێمێك ناكات كە مردنی ئەمەریكا بكاتە درووشم و داواش لە ھەموو ئەمەریكییەكان دەكات ھاوھەڵوێست بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.