عێراق و ئێران له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته گه‌یشتنه رێككەوتن
میكانیزمێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دیاریكرا
K24- هه‌ولێر:
ئێران و عێراق له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌راندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كاره‌با و گازی سروشتی ئێران گه‌یشتنه رێكه‌وتن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رێكه‌وتنه‌كه له نێوان عه‌بدولناسر هیمه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران و عه‌لی عه‌ڵاق، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی عێراق واژۆ كراوه.
رێكه‌وتنه‌كه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه عێراق له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی گازی سروشتی و كاره‌با، تا ئێستا بۆ ئێرانی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه به‌هۆیی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه دووچاری كێشه‌یی زۆر هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ته‌نها به یۆرۆ قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه، له‌كاتێكیشدا عێراق ده‌یه‌وێت به دینار قهرزهكهی بداته‌وه.
له‌م باره‌شه‌وه سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، له‌گه‌ل وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته‌ش كۆده‌بێته‌وه.
له دووای بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندی ئێران سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنیان له گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی گاز و كاره‌بای ئێران، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له ئێران رایگه‌یاند، عێراق سزاكانی ئه‌مریكای كردووه‌ته بیانویه‌كی باش تاوه‌كو قه‌رزه‌كانی ئێران نه‌داته‌وه.
دوێنێ عه‌بدولناسر هیمه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران به سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق و بڕیاره تا سبه‌ی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ساز بكات.
H.B