حكوومه‌تی هه‌رێم چیتر رێگه به هاتنی كرێكاری بیانی نادات
ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 53 ھەزار كرێكاری بیانی روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام بەھۆی ھەندێ رێنمایی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی, لە ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا, شەپۆلی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بهڕێژهیكی به‌رچاو كه‌میكردووه.
له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌شه‌وه، عارف حیتۆ، به‌ریوبه‌ری گشتی دیوانی وەزارەتی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه ده‌كات، هه‌ركاتێك ده‌ستی كاری ناوخۆی هه‌بێت، ئه‌وا ڕێگا ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كرێكاری بیانی بۆ پرۆژه‌كان بێنە ناو هه‌رێمی كوردستانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان زیاتر ئه‌و كرێكارانه‌ی به مه‌به‌ستی كاركردن دێنه كوردستان، له‌ڕه‌گه‌زی مێن و به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌ماڵاندا روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە.
تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ش، حه‌سه‌ن عه‌زیز، به‌ڕێوبه‌ری یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی هێنانی كرێكارانی بیانی ئاشكرای ده‌كات، له ژماره‌ی ئه‌و كرێكاره بیانییانه‌ی روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ قه‌یرانی دارایی و كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی نوێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
لە دوای پڕۆسەی ئازادكردنی عێراق, بووژانەوەی ئابووری كوردستان, دەرئەنجامی جوڵه‌یه‌كی زۆری بازرگانی و ئەنجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌روه‌ی وه‌به‌رهێنان، بە ھەزاران كرێكارى بیانی چاویان بڕییە ھەرێمی كوردستان و ئێستاش له‌گه‌ڵ سەقامگیربوونەوەی دۆخی ئابووری كوردستان, وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایە, زۆرترین ده‌ستی كاری ناوخۆی بهكاربخاتهوه و رێگری له‌هێنانی كرێكاری بیانی بكات.
له‌م ئینفۆگرافیكهشدا كوردستان 24 زانیاری و ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ژماره‌ی كرێكاره بیانهكان و دابه‌زینی رێژه‌یان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته روو:
H.B