پۆمپێیۆ: داعش له عێراق بهنیازی ئهنجامدانی هێرشه
"داعش تاكتیكی شهڕكردنی دهگۆڕێت"
K24- ههولێر:
مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داعش هێشتا لە عێراق ماوە و دەیەوێت هێرشی توندوتیژی ئەنجام بدات.
مایک پۆمپیۆ، لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە واشنتن رایگەیاند, داعش بەردەوام دەیەوێت تاکتیکی شەڕکردنی خۆی بگۆڕێت و ئەوانیش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاکتیکی خۆیان دەگۆڕن و لە شەڕی داعش بەردەوام دەبن.
ههر له درێژهی گوتارهكهیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: تەقینەوەکەی منبج دەریخست کە هێشتا داعش لە سووریا ماوە و دووپاتیشی کردەوە, هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیاسەتی وڵاتەکەیان بۆ کشانەوە لە سووریا نەهاتووە.
H.B