نێچيرڤان بارزانى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا خسته‌ڕوو
ئیتاڵیا گرنگی به عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، رايگه‌ياند، ئیتاڵیا گرنگی به عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و له ماوه‌ی رابردووش ئیتاڵیا هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی كردووه.
نێچیرڤان بارزانی گووتیشی: له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا باسی شه‌ڕی تیرۆر و پێشهاته سیاسیه‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: له ته‌واوی بواره‌كاندا په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و خوازیاریشین په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچن.
له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا، جۆزێپى كۆنتى به سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، مه‌راسيمى پێشوازيكردن له سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا، جۆزێپى كۆنتى به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و ئيتاڵيا پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و بەشداری رۆمايان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراق تاوتوێكرد.