كوردستان 24 ئه‌و كێڵگانه‌ی كه‌ركووك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه نه‌وته‌كه‌یان به ئوردن ده‌فرۆشرێت
"عێراق سازش به‌و 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له بواره‌كانی دیكه سوود وه‌ربگرێت"
K24- هه‌ولێر:
وەک هەنگاوی یەکەم ڕێکەوتنەکەی نێوان عێراق و ئوردن کە ئەنجامدراوە, ڕۆژانە لەو كێڵگە نەوتیانەوە لە کەرکووک، بڕی 10 هەزار بەرمیل نەوت بە تانکەر هەناردەی شاری زەرقای ئوردن دەکرێت.
ئەو نەوتەی کە بڕیارە بفرۆشرێت بەوڵاتی ئوردن, بەدیاریکراوی لەو کێڵگەوە دەردەهێنرێت، هەنگاوەکانیش دەستیان پێی کردووە، کە بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بە بڕی 18 دۆلار کەمتر به ئوردن دەفرۆشرێت.
لەبەرامبەریشدا ئوردن، 1300 پارچە شوێنەواری ڕادەستی عێراق کردووە, جگە لەوەش لە دەروازەکانیدا بڕیارە ئاسانکاری بۆ لابردنی باجى گومرگی لەسەر کاڵا عێراقیەکان بکات.
ڕێبوار تەها, په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و نه‌وته‌ی له كه‌ركووكه‌وه ره‌وانه‌ی ئوردن ده‌كرێت، پشكی خه‌ڵكی كه‌ركووك له پترۆدۆلاره‌كه‌یدا هه‌یه، ده‌مانه‌وێت ئه‌و پترۆدۆلاره به ئه‌مانه‌ته‌وه له‌كاتی خۆیدا بگه‌یه‌ندرێتی شاری كه‌ركووك".
پێده‌چێت هەر کەسێک کە لە شارى كه‌ركووك دادەنیشیت, ئەو پرسیارە ڕاستەوخۆ بکات, کە ئایا ڕێكکەوتنی نێوان عێراق و ئوردن چی لە دۆخی شارەکە دەگۆڕێت؟ یاخود قازانچی چیە؟ چونکە بەپێی ژمارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بێت, حکوومەت مانگانە 15 ملیۆن دۆلارى لە فرۆشتنی نەوتی کەرکووک دەست دەکەویت.
عومەر دڵشاد, پسپۆری مێژووی نەوت ئاماژه به‌وه ده‌دات، "له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئوردن ژماره‌یه‌ك بڕگه هه‌یه، كه له به‌رامبه‌ر سوودمه‌ندبوونی ئوردن له نه‌وتی عێراق، عێراقیش له كه‌رته‌كانی دیكه سوود له ئه‌زموونی وڵاتی ئوردن وه‌ده‌گرێت، له‌وانه‌ش كه‌رتی ته‌ندرووستی".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌و 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی رۆژانه كه بڕیاره عێراق به ئوردنی بفرۆشێت، سازشی پێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له لایه‌نی دیكه‌وه سوود له‌و رێككه‌وتنه وه‌ربگرێت".
پێده‌چێت ئەمە هەنگاوی یەکەم بێت، چونکە ئەوەی کە قسەی لەسەر کراوە و دزەی کردووه‌تە میدیاکان، هەردوو حکوومەت بەنیازن، هێڵێكی گواستنەوەی نەوت لەسنووری دەروازەی هەردوو وڵات ڕابکێشن, بۆ ئەمەش پێی دەچێت جارێ کاتێکی زۆری پێویست بێت.
H.B