"پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگن"
"دەستپێكی باش و ئومێد بەخشە"
K24 - ھەولێر
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە كوردستان24 راگەیاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و له رووی سه‌ربازییشه‌وه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه".
گوتیشی: "دوو رۆژ لەمەوبەر شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق، سەردانی ھەولێریان كرد و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە، ئەمە یەكەمجارە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر وەزارەتی بەرگری بەمشێوەیە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆببێتەوە، ئەوە دەستپێكی باش و ئومێد بەخشە بۆ داھاتوو".
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگەیاند: "ئێمە وەك وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵدەدەین پەرە بەو پەیوەندیی و ھەماھەنگییە بدەین".