وه‌زیری به‌رگری لوبنانی: جیھان رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش له‌بیر ناكات
"كورد به درێژایی مێژوویان رووبه‌رووی زۆر ناههماتی بوونه‌ته‌وه"
K24 - واشنتن
ئیلیاس بوسه‌عب، وه‌زیری به‌رگری لوبنان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌زانن كورد به‌درێژایی مێژوویی رووبه‌رووی ناهه‌مه‌تی زۆر بوونه‌ته‌وه. ئاماژەی بەوەشدا "جیهان هه‌رگیز رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش له‌بیر ناكات".
وه‌زیری به‌رگری لوبنان گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گەڵ عێراق باشن و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌كو به‌شێك له عێراق ده‌كه‌ین، پێمانوایه كه عێراق یه‌كگرتوو بێت وڵاتێكی به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌شزانین كه كورد به درێژایی مێژوویان رووبه‌رووی زۆر ناههماتی بوونه‌ته‌وه و نه‌ك ته‌نیا له عێراق، به‌ڵكو له ته‌واوی ناوچه‌كه، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی كورد بدۆزرێته‌وه كه هه‌موو لایه‌ك پێیان گونجاو بێت".
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به رۆڵی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش، ئه‌وا رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان هه‌بوو، بۆیه هه‌رگیز جیهان له‌بیریان ناكات".