به‌شير حه‌داد: بۆ ئه‌وه‌ى له به‌غدا به‌هێزبين پێويستمان به يه‌كڕيزى لايه‌نه‌كان هه‌يه
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيان خسته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له به‌شير حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره گوته‌بێژى ره‌سمى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيان خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به سه‌رۆكايه‌تى به‌شير حه‌داد، سه‌ردانى هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستانى كرد.
له دواى كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى، به‌شير حه‌داد گوتى: دوو ئامانجمان هه‌يه له سه‌ردانى لايه‌نه‌كان، ئه‌وانيش، درووستكردنى په‌يوه‌ندييه له نێوان لايه‌نه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
گوتيشى: ئامانجى دووه‌ممان گه‌ياندنى ئه‌و په‌يامه‌يه، كه يه‌كڕيزى و نزيكبوونه‌وه له يه‌كترى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێگه‌ى كورد له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: له لايه‌ن هه‌ردوو لايه‌نى كۆمه‌ڵى ئيسلامى و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستانه‌وه پشتيوانى جدى له‌و په‌يامه‌مان كراوه.
له به‌رامبه‌ريشدا، سه‌عدى پيره رايگه‌ياند، پێويسته فراكسيۆنه كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندى به‌هێزيان هه‌بێت له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌رچى زياتره داكۆكى له ماف و پشكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له به‌غدا.