له سلێمانى دانپێدانانى به‌كارهێنه‌رێكى مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاوكرايه‌وه
هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی به‌كارهێنه‌رێكی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بڵاوكرده‌وه
K24 – سلێمانى:
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێری تۆمه‌تبارێكیان كرد كه پێشتر به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرابوو، دوێنێ توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت كه بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه.
گوتیشی: دواى وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر ماڵی تۆمه‌تباره‌كه پشكنێرا، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی دیكه له‌ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگیرێت كه به وته‌ی خۆی، بۆخۆی به‌كاریهێناوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵیدا تا بزانین تۆمه‌تبار ته‌نها به‌كارهێنه‌ری مادههۆشبهرهكانه یان بازرگانیشی پێوه‌كردووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رونیكرده‌وه، كه ئه‌و تۆمه‌تباره دوو جاری دیكه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراوه، جاری یه‌كه‌م به‌هه‌شت مانگ زیندانیی سزادراوه، جارێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركراوه و به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتووه و ئازادكراوه، ئه‌مجاره‌ش ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه.
تۆمەتبارەکە ناوی (ش. م. أ) و لەدایکبووی ساڵی (1998)ە. له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامە.