حزبوڵڵاى عێراق چه‌ند مووشه‌كێكى به‌ ئاراسته‌ى بنكه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكا له‌ ئه‌نبار ته‌قاند

لایەنە شیعەكان ھەڕەشەی دەركردنی ھێزەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق دەكەن

 K24 – هه‌ولێر:

كەتيبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، چه‌ند مووشەكێكيان بە ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمه‌ریكا لە رۆژئاوای ئەنبار تەقاند.

سەرچاوەیەك لە حەشدی پارێزگای ئەنبار بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، چەكدارانی سەربە كەتيبه‌كانى حزبوڵڵای عێراق، كە گروپێكی ناو حەشدی شەعبییە، سێ مووشەكیان بە ئاڕاستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمه‌ریكا لەنزیك شارۆچكەی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار تەقاندووە، بەڵام زیانەكان نەزانراون.

ماوەیەكە گروپە چەكدارەكانی سه‌ر به‌ حەشدی شەعبی و لایەنە شیعەكان ھەڕەشەی دەركردنی ھێزەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق دەكەن.