له‌ نه‌ينه‌وا و سه‌لاحه‌دين دژى داعش ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كردەوەكانی داعش لەو ناوچانە زیادیان كردووە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری عێراق، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە دژی داعش، لە ناوچەكانی نێوان ھەردوو پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین راگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری عێراقدا ھاتووە: ھێزە ھاوبەشەكان بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی،  ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان لەدژی چەكدارانی داعش، لە ناوچەكانی نێوان ھەردوو پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین دەستپێكردووە.

ئۆپەراسیۆنەكە لە كاتێكدایە، ماوەیەكە كردەوەكانی داعش لەو ناوچانە زیادیان كردووە.