سه‌ركرده‌ی گرووپێكی حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستگیركرا
ره‌خنه‌ی له ئێران گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وس خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بولفه‌زڵ عه‌باسی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئه‌منی حه‌شده‌وه ده‌ستگیركرا.
میدیای حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، شه‌وی رابردوو 4 بارەگای حەشدی شەعبی كە خۆیان بە لیوای 40ی سەر بە حەشد ناساندبوو، لە ناوچەی كەرادەی بەغدا داخران و بۆ ماوەیەكیش ئەوس خەفاجی فەرماندەی لیوای ئەبو فەزل عەباس دەستگیركرا و دواتر ئازادكرا.
ئه‌وس خه‌فاجی پێشتر به میدیاكانی راگه‌یاندبوو، چۆن له دژی مانه‌وه و بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ڵوێست ده‌نوێنن، پێویسته به هه‌مان شێوه له دژی توركیا و ئێرانیش بوه‌ستن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی میدیای حەشدی شەعبی, هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی گه‌ڕاندووه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رپرسه بۆی نییه بۆ لێدوان بۆ میدیاكان بدات.
ماوه‌یه‌كه حه‌شدی شه‌عبی، له دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جموجۆڵیان ده‌ستپێكردووه به نیازن له رێگه‌ی په‌رله‌مانتارانییه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به یاسا رێگه له مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان بگرن.
ئ. م