له ههولێرهوه نهخشه بۆ داهاتووی كهركووك دهكێشرێت
ئهجێندای سهرهكی كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك دهخرێتهڕوو
K24 - ههولێر:
بڕیارە ھەژدەی ئەم مانگە لەهەولێر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت، پارتی دەڵێت: "لاریمان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا نيیە، بەڵام دەبێت لەهەولێر بێت، چونکە کەرکووك داگیرکراوە".
تا ئێستا عەرەب و تورکمانهكانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاریان بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەیە، بە گوێرهی زانیارییەکان کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەن بۆ تاووتوێکردنی دۆخی ئەمنی کەرکووك و دانانی پارێزگارێکی کورد دەبێت.
بۆ لەمەودوا کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، دەبێت له ههولێر ئەنجامبدرێن، ئەمەش بەپێی رێکكەوتنێکی نێوان یەکێتی و پارتی، دیاریکردنی پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە، ئەجێندانی سەرەکی دانیشتنەکەیە، بەڵام هێشتا دیار نیيە ئەو کەسەی دەبێتە پارێزگاری کەرکووك, کێیە.
بۆ زیاتر لە ساڵێکە ئەو خەڵکەی کە لە شارەکەن، داوا دەکەن کۆتایی بەدۆخی سەربازی کەرکووك بهێنرێت، رەنگە ئێستا ئەوەی خەڵك ویستی، بەشێکی هاتبێتە دی.
دواجار هەم قسەی خەڵك و لایەنەکانیش ئەوەیە، کەی کۆتایی بەدۆخی سەربازی کەرکووك دەهێنرێت، چونکە ئێستا ئەوە داخوازی سەرەکی شەقامە.
ئ. م