"ئه‌وس ئازاد نه‌كرێت هۆزی خه‌فاجه شۆڕش به‌رپا ده‌كه‌ن"
هێشتا سه‌ركرده‌ی گرووپی ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ئازاد نه‌كراوه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/2/2019 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ئازاد كرابێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "هێشتا خه‌فاجی ده‌ستبه‌سه‌ره و لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك درابێت یان ده‌ستدرێژی كرابێته سه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك میدیا و میدیاكاری عێراقی ده‌یڵێن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "هێشتا نازانین كه‌ی ئازاد ده‌كرێت، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و یاسا رێچكه‌ی خۆی له‌و دۆسیه‌دا گرتووه‌ته به‌ر".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی هه‌ینی، هۆزی خه‌فاجه كه ئه‌وس خه‌فاجی سه‌ر به‌و هۆزه‌یه، "هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی شۆڕشی میللیان كردبوو ئه‌گه‌ر بێت‌و تا ماوه‌ی 24 كاتژمێر كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه واده‌كه ته‌واو ده‌بێت، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ئازاد نه‌كرێت".
له ڤیدیۆیه‌كدا یه‌كێك له شێخه‌كانی خه‌فاجه ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ڕه‌شه ده‌كات و له‌ناو باره‌گای ئه‌و لیوایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دایخست قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "شۆڕش به‌رپا ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه عامر غه‌نی سه‌گبان، میری خه‌فاجه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "به‌ناوی خۆم و هۆزی خه‌فاجه‌وه، به سه‌رۆك هۆزه‌كان و رۆڵه‌كانی هۆزه‌كه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌وس خه‌فاجی فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ده‌كه‌ین، چونكه دژی رژێمی رووخا‌و و تێكۆشاوه‌و رۆڵی له ئاشته‌وایی نێوان هۆزه‌كان هه‌بووه".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وس خه‌فاجییان له شاری به‌غدا ده‌ستگیر كرد.