یارمه‌تیده‌رێكی داعش ده‌ستگیر كرا
مۆڵگه‌یه‌كی داعش كۆنترۆڵ كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/2/2019، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند: "یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان له مووسڵ ده‌ستگیر كردووه كه پاڵپشتی و هاوكاریی داعشی كردووه".
ناوه‌ندی میدیای ئه‌منی حكوومه‌تی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "هێزێكی هه‌واڵگریی پۆلیسی وزه، تۆمه‌تبارێكی سه‌ر به داعشیان له شاری مووسڵ ده‌ستگیر كردووه كه له رێگه‌ی دزینی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی هاوكاریی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ی كردووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی هه‌بووه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "له ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركووكیش مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵ كراوه و ژماره‌یه‌ك كه‌ڵاشینكۆڤ و خۆراك و جلوبه‌رگی جۆراوجۆری تێدا بووه‌و چه‌كدارانی داعش به‌كاریان هێناوه.