كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا هاته ناو پارێزگای ئه‌نبار
هه‌مه‌ر و تۆپهاوێژیان پێیه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/2/2019 ئاشكرای كرد، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی هاتوونه‌ته ناو پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی جۆری هه‌مه‌ر و تۆپهاوێژیان پێ بووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بینراون له دیوای رۆژئاواوه هاتوونه‌ته ناو پارێزگای ئه‌نبار".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌شێكی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه له سه‌ربازگه‌ی وه‌لید جێگیر بوون و ئه‌وانی دیكه‌شیان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆشتوون كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه".
هه‌وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌یان پێبووه‌و هه‌مه‌ر و تۆپهاوێژی به‌سه‌ره‌وه بووه.
وێنه‌كانیش له نزیك شارۆچكه‌ی روتبه‌ی پارێزگای ئه‌نبار گیراوون له كانی هاتنی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا.