بانکی نێودەوڵەتی کار بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات
کۆریای باشوور بە نموونە بۆ هەرێمی کوردستان دەهێننەوە
K24 – هه‌ولێر:
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌رێی چه‌ند خولێكه‌وه هاوكاریی كارمه‌ندانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاریی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی دەکات.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی، كۆریای باشووری به نموونه وەرگرتووە بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بتوانن سوودی لێوه‌ربگرن بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی.
مونا شامی، به‌رپرسی دارایی بانكی نێوده‌وڵه‌تی لەو بارەوە بە کوردستان24ی راگەیاند: "بابه‌تێكی زۆر گرنگە، ده‌توانم بڵێم له‌كاتی خۆیدا بوو، خوله‌كه له‌ژێر ناونیشانی وردبینی داپهروهریدا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئامانجی ئێمه هاوكاریكردنی زیاتری كارمه‌ندانی چاودێریی دارایی و چۆنیه‌تی رووبەڕووبوونه‌وه و ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی داراییه".
لە لایەکی دیکەوە، سۆنگ چون کیم، شارەزا لە کەرتی گشتی بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت: "چەندین سیاسەتی جیاوازمان داڕشتووە و لەلایەن دامەزراوەی وڵاتانەوە کاری پێدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئاڵوگۆڕکردنی ئەم جۆرە زانیاریانە سوودێکی زۆری بۆ بەشداربووان دەبێت چونکە ساڵانێک کۆریای باشوور هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی ئابووری سەختدا تێدەپەڕی و بە پەیڕەوکردنی چەند سیاسەتێکی تۆکمەی وردبینی و پشکنین و دانانی چەند ستراتیجیەتێک، دۆخەکەی تێپەڕاند".
گەندەڵی لە جیهان بووەتە پرسێکی گەرم و زۆر وڵات بەدەستییەوە دەناڵێنن، بنبڕکردنیشی، بنەمایەکە بۆ پێشکەوتنی دۆخی ئابووری هەر وڵاتێک.
H.J