پرسی هه‌ڵگرتنی پاشكه‌وتی مووچه‌ دێته‌وه‌ سه‌ر مێز

فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان داواكارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌ له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:

فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەڵگرتنی پاشکەوتی موچەی فەرمانبەران یەک هەڵوێستن و داوا لە حکوومەت دەکەن ئەگەر بەغدا ئەو پارەیەی نارد کە لە یاسای بودجەی 2019  جێگر کراوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت پێش پەسەندکردنی  پرۆژە یاسای چاکسازی پاشکەوت هەڵبگیرێت.

فراکسیۆنەکان بۆچونیان لێک نزیکە و دەڵێن ئەگەر بەغدا ئەو پارەیەی نارد، دەبێت پاشکەوت هەڵبگیرێت، دواتر پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند بکرێـت.

هاوڕێ مەلا ستار، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ فراکسیۆنی یەکێتی بۆچوونی وایە، كه‌ پێویسته‌ لەگەڵ ناردنی پارەکەی بەغدا پاشکەوت هەڵبگیرێت و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، بۆ پرۆژە چاکسازیەکەش پاڵپشتی پەسەند کردنی دەکەن.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا موسلیم عەبدوڵا قەسرێ، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ فراکسیۆنی کۆمەڵ دەڵێت: لەگەڵ ناردنی پارەکەی بەغدا دەبێت پاشکەوتی مووچە هەڵبگیرێت.

لای خۆشییه‌وه‌ محیەدین حەسەن، پەرلەمانتار فراکسیۆنی ئازادی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ پاشکەوتى مووچەی فەرمانبەران هەڵبگیرێت و دواتر پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند بکرێت.

یەک دەنگی کورد لەپەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 بووه‌ دەستکەوتێکی گرنگ بۆ هەرێمی کوردستان, ئيستاش داوا دەکرێت ئەو یەک دەنگیە بگوازرێتەوە پەرلەمانی کوردستان و پرۆژە یاسای چاکسازی پێ پەسەند بکرێت.

بۆ هەڵگرتی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران حکوومەت پێوستی بە زیاتر لە 100 ملیار دینارە  , چەند هەوڵێکيش درا تا پاشةکەوت هەڵبگرێت بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون , بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێ یاسای بودجەی 2019 و بةسندكردنى پرۆژە یاسای چاکسازی  حکوومەت دەتوانێت پاشکەوت هەڵبگرێت.

H.B