هه‌سه‌ده بۆ كوردستان 24: دوا ئۆپه‌راسیۆنمان له دژی داعش ده‌ستپێكرد
داعش له دوایین رووبه‌ری ژێری ده‌ستی گه‌مارۆدراوه
K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین پێگه‌ی داعش له سووریا ده‌ستپێكرد.
بالی بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد، ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له دوایین پێگه‌ی خۆیان، له ناوچه‌ی "باغوز" له پارێزگای دێره‌زوور، گه‌مارۆدراون.
روونیشی كرده‌وه، له ئاسمانه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن و مۆڵگه‌كانی رێكخراوه‌كه بۆدرومان ده‌كه‌ن.
ناوچه‌ی باغوز، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاری دێره‌زوور و نزیك سنووری نێوان سووریا عێراقه و دوایین رووبه‌ره كه هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش ماوه.
ئ. م