برینداربوونی گوێدرێژێك کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
سکرتێری پێشووی حزبی کەرگەلی کوردستان نیگەرانە
K24 - سلێمانی
برینداربوونی گوێدرێژێک و نەبوونی چارەسەری لە کوردستان، بووەتە باسی و خواسی زۆر لە ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەوەش وایکردووە داوا لە کونسوڵی ئەمەریکا بکرێت، تا كاری ئاسانی بۆ گواستنهوهی ئهو گوێدرێژه بكات و له ئهمەریكا چارهسهری بكرێت و ژیانی بۆ بگەڕێننەوە، سکرتێری پێشووی حزبی کەرگەلی کوردستانیش دەڵێ "گەر شوێنێکیان بەمن بدایە ئێستا حاڵی گوێدرێژەکان بە ئێستا نەدەگەشت".
گوێدرێژێكی بریندار لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێتە باس و خواسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ھەندێك لایەنیش ھاتوونەتە سەر ھێڵ، ھەوڵدەدرێت بۆ چارەسەر گوێدرێژەكە ببرێتە ئەمەریکا.
ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف بە كوردستان24 راگەیاند: "لە نزیكەوە سەردانی كەرەكەم كردووە، بەداخەوە كە بینیم لەناو ئاودا دەلەرزێت. نووسراوێكم بۆ كونسوڵی ئەمەریكا كرد، بەو پێیەی ئەوان رێز لە ئاژەڵان دەگرن و گوێدرێژ ھێمای دیموكراتەكانە، داوام لێكردون كە گوێدرێژەكە ببەن و لە ئەمەریكا چارەسەری بكەن".
برینەکانی ئەو گوێدرێژە، عومەر کڵۆڵی سکرتێری پێشووی حزبی کەرگەلی کوردستانی نیگەرانکردووە و دەڵێت: "گەر حکوومەت شوێنێكی بۆم دابین کردبایە، حاڵی گوێدرێژەکان بە ئێستا نەدەگەیشت".
گوێدرێژهكە دوو پهلی شکاوە، بە وتەی پزیشكێكی ڤێتەرنەری، چارەسەری تەنیا لەدەرەوەی وڵاتە. ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات ھۆکاری برینداربوونی گوێدرێژەكە شیڵانیی بووە بە ئۆتۆمبیل و برینەكەی نوێ نییە.