پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك بۆچوونیان پێچه‌وانه‌یه
پارتی: له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگ پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ڵنابژێردرێت
K24- هه‌ولێر:
پارتی و یەکێتی لە بارەی دۆخی كه‌ركووك و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارى ئه‌و شاره بۆچوونیان پێچەوانەیە، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت: لە کۆبوونەوەی 18 مانگ پارێزگار هەڵنابژێردرێت، بەپرسێکی یەکێتیش دەڵێت: ئەگەر تا 18 مانگ پۆستی پارێزگار یەکلایی نەکرێتەوە، ئاستەنگ بۆ پێکهێنانی حکوومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دێنە پێشەوە.
له‌كاتێكدا پارتی و یه‌كێتی سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنی نێوانیانن، كه خۆی له 18 خاڵدا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، محەمەد خورشید, بەرپرسی لقی 3ى پارتی دیموکراتی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بدن، به‌ڵام ئه‌مه كارێكی ئه‌سته‌مه".
له به‌رامبه‌ریشدا ئازاد جۆڵا، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێت: دەبێت تا 18 مانگ پۆستی پارێزگار یەکلایی بکرێتەوە، ئەگەر نا کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکوومەت دەبێت، لە بارەی کانديدی حزبەکەشی بۆ پۆستی پارێزگار دەڵێت: رزگار عەلی تاكه کاندیدی یەکێتی نییه به‌ڵكو کەسی دیکەش هەن بۆ ئه‌و پۆسته.
رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکلايی بوەتەوە, بەڵام لەسەر پارێزگاری کەرکووک رێککەوتن نەکراوە و بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی دەڵین: دەبێت تا 18 مانگ لەسەر ئەو پۆستە بگەینە رێککەوتن, به‌ده‌ر له‌وه پێدەچێت ئەم بابه‌ته ببێتە ئاستەنگ بۆ دانیشتنەکەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگا.
H.B