پارتى و كۆمه‌ڵ بۆ تاوتوێكردنى پرسه‌ جێبايه‌خه‌كانى نێوانيان كۆبوونه‌وه‌

هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

مه‌كته‌بى سياسیى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ جارى دووه‌م له‌ ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوانيان، شاندێكى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسیى پارتى ديموكراتى كوردستانيان له‌ شارى هه‌ولێر كرد.

عه‌ممار نه‌جمه‌دين، په‌يامنێرى كوردستان24 له‌ شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، رايگه‌ياند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، پارتى و كۆمه‌ڵ پرسه‌ جێبايه‌خه‌كانى نێوانيان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

گوتيشى: له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا شاندى كۆمه‌ڵ تێڕوانينى خۆيان بۆ به‌شداريكردنيان له‌ كابينه‌ى حكومه‌ت، ده‌خه‌نه‌ڕوو.