شاندی پارتی پێكھێنانی حكوومەت لەگەڵ کۆمەڵ و سۆسیالیست تاوتوێ دەكات

لە ھەولێر كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان كۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر بە جیا لەگەڵ هه‌ر یه‌ك له‌ کۆمەڵی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ لایەنەکان لەکاتێکدایە، كه‌ بڕیارە 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.