منداڵێكى به‌هره‌مه‌ندى كورد جيهانى عه‌ره‌بى سه‌رسام ده‌كات
منداڵێكى كوردى 13 ساڵه سێ كتێبى به‌چاپ گه‌ياندوون
K24 – هه‌ولێر:
سالار خالد، له‌دايكبووى 2006، به هۆى به‌هره و زيرهكييهكهيهوه، بووه‌ته جێى سه‌رسامى جيهانى عه‌ره‌بى و له‌و ته‌مه‌نه بچوكه‌ى خۆي‌دا، چه‌ند كتێبێكى به‌چاپ گه‌ياندووه.
سالار له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا، ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه ژينگه‌ى پێگه‌ياندن و په‌روه‌رده‌كردن له خێزاندا كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له سه‌ر كه‌سايه‌تى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه هه‌يه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، دايكى سالار له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانى به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌ت به به‌هره‌مه‌نده‌كان، گوتى: سه‌ره‌ڕاى كێشه‌كانى ناو خێزانيش دايكان ده‌توانن، منداڵه‌كانيان به شێوه‌يه‌كى باشتر په‌روه‌رده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به يارمه‌تى دايكى، رۆژانه له رێگه‌ى يوتيوبه‌وه، وانه‌كانى قوتابخانه بۆ منداڵانى هاوپۆلى ده‌ڵێته‌وه و له‌و باره‌يه‌وه چه‌ندين گرته‌ى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێياندا وه‌ك مامۆستايه‌ك وانه‌كانى قوتابخانه ده‌ڵێته‌وه.
سالار كه ئێستا ته‌مه‌نى 13 ساڵه، وه‌ك خۆى باسى ده‌كات 300 كتێبى خوێندوونه‌ته‌وه و 3 كتێبى به‌م ناونيشانانه به‌چاپ گه‌ياندوون:
يه‌كه‌م: موسوعة روافد المعرفة
دووه‌م: الامراض الانتقالية الشائعة بين طلبة المدارس
سێيه‌م: صفحات من عادات و تقاليد الشعوب



