13 چهكداری داعش كوژران
هێرشی پێچهوانهیان كردۆته سهر ههسهده
K24 - ههولێر:
13 چەکداری داعش بە هۆی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە دێرهزوور کوژران.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: "لە هێرشێکی پێچەوانەی چەکدارانی داعش بۆسەر کێڵگەی نەوتی ئەزرەق لە دێرزوور، کە لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموكراتی "هەسەدە" دایە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چەکدارانی داعشیان بۆردوومان کردووه و بەو هۆیەوە 13 چەکدار کوژان و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون".
روانگەی سووریا ئاشکراشی کرووە، نزیکەی هەزار چەکداری داعش، کە زۆرینەیان بیانین، لە دوایین پێگەی چەکدارانی داعش لە دێرزوور ماون.