ئه‌مریكا به‌و مه‌رجه ئاماده‌یه هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی كرده‌وه، هێزه عێراقییه‌كان هێشتا ئاماده نین بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌غدا داوا بكات، واشنتن ئاماده‌یه هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان، جۆی هود، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گوتی: "بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له سه‌ر داواكاریی حكوومه‌تی عێراقه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر به‌غدا داوا بكات، ئه‌و هێزانه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و ناتۆش هه‌موویان له عێراق ده‌كشێنه‌وه".
جۆی هود جه‌ختی كرده‌وه، "تا ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له رووی توانای سه‌ربازییه‌وه، ئاماده نین بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، ته‌نیا به هاوكاریی هێزه بیانییه‌كان نه‌بێت"، وه‌ك گوتی: "ئه‌م قسانه‌ی ده‌یكه‌ین، قسه‌ی ئێمه نین، به‌ڵكو ئه‌مانه قسه‌ی سه‌ركرده و به‌پرسه باڵاكانن".
كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا روونیشیكرده‌وه، "به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، هه‌فتانه 5200 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ژماره‌یه‌كی جێگیر نییه و له هه‌فته‌یه‌كه‌وه بۆ هه‌فته‌یه‌كی دیكه كه‌م و زیاد ده‌كات".
وه‌ك خۆی رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی سه‌ربازیی له عێراق نییه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریكیش كه له عێراقن، وه‌ك راویژكاری سه‌ربازی له‌ناو هێزه عێراقییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدا، كوتله شیعه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به تایبه‌ت هاوپه‌یمانیی فه‌تح، كه ده‌گوترێت له ئێرانه‌وه نزیكه، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كن بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 50 واژۆیان كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیی سائیرون دووپاتی كرده‌وه، كاتێك هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان ئاماده ده‌بێت ده‌نگ به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدات، كه پڕۆژه‌كه ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئێران، توركیا و ئیتاڵیاش له‌خۆ بگرێت.
H.B