خەزعەلی لێدوانی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بە سووكایەتی دەزانێت
"بیانووێكە بۆ مانەوەی ھێزەكانیان لە عێراق"
K24 - ھەولێر
ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھلولحەق، وەڵامی لێدوانی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەداتەوە و ئەو لێداوانە بە سووكایەتی ناو دەبات.
لە تویتێكدا و لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھلولحەق، وەڵامی لێدوانێكی جۆی هود، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكای لە عێراقی دایەوە و گوتی "لێدوانەكەی ھود لەبارەی نائامادەیی ھێزەكانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، سووكایەتییە بە سەرجەم ھێزەكانی عێراق".
خەزعەلی گوتیشی: "لێدوانەكەی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، بیانوویێكە بۆ مانەوەی ھێزەكانیان لە عێراق".
دوێنێ ھود رایگەیاندبوو، تاوهكو ئێستا هێزهكانی عێراق ئاماده نین بۆ پاراستنی دۆخی ئهمنی و پێویستیان بە یارمەتیدانی هێزه بیانییهكان دەبێت.