له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سووریا ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی رووسیا ده‌داته‌وه
رووسیا: ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ دامه‌زراندنی نیمچه كیانێك له رۆژهه‌ڵاتی فورات داده‌ڕێژێ
K24 - هه‌ولێر:
رۆبێرت پالادینۆ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "رووسیا كاتێك پێیوایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دابه‌شكردنی سووریا ده‌دات، هه‌ڵه لێكدانه‌وه بۆ ره‌وشه‌كه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات".
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: "ئه‌وه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێمه ده‌مانه‌وێت یه‌كێتیی خاكی سووریا بپارێزین".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ دابه‌شكردنی سووریا داده‌ڕێژێ؟ ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه گوتوویه‌تی: "بێگومان ره‌وشه‌كه به‌و جۆره نییه".
رۆژی سێشه‌ممه 19/2/2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مه‌ریكای به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی سووریا تۆمه‌تبار كرد و گوتی: "پێده‌چێت ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دابه‌شكردنی سووریا و دامه‌زراندنی كیانێكی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت بێت، له كه‌ناراوی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، چونكه واشنتن رێگه به هاوپه‌یمانه‌كانیشی نادات له ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی سووریادا، وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "گرنگه سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی واژۆی له‌سه‌ر كردووه، له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان دۆخه‌كه ته‌نها مانۆڕێك بووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی چاوه‌كان له سه‌ری".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئامانجی ئه‌مه‌ریكا زیاتر روون بۆته‌وه، ئه‌ویش دابه‌شكردنی سووریا و دامه‌زراندنی جۆره ده‌وڵه‌تێكه له كه‌ناراوی رۆژهه‌ڵاتی فورات".