تاران دزه‌كردنی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناو به‌رنامه مووشه‌كییه‌كانی ره‌تده‌كاته‌وه
ئه‌مه‌ریكا چۆن شكستی به تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئێران هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران، وه‌ڵامی لێدوانێكی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌نه‌وه، كه پێشتر رایانگه‌یاندبوو، دزه‌یان كردۆته ناو به‌رنامه مووشه‌كییه‌كانی تاران و هه‌ندێك له تاقیكردنه‌وه‌كانیشیان شكست پێهێناوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵاویكردۆته‌وه، ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران رەتیکردەوە، ئەمریکا توانیبێتی دزە بکاتە ناو بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران.
ئەمیر عەلی حاجی زادە، گوتی: "ئەمە درۆیەکی زۆر گەورەیە، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەوان توانیبایان کارێکی وا بکەن بە شوێن ئەوەدا نەدەبوون لەم بارەیەوە دانوستان لەگەڵ ئێمە بکەن".
پێشتر رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئەمریکی، بە پشتبەستن بە لێدوانی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندبوو، ئەمریکا چەند ساڵێکە دزەی کردۆتە ناو بەرنامە مووشەکییەکانی ئیران و لەم رێگایەوە زۆربەی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئەم وڵاتەی تووشی شکست کردووە.
ئ. م