گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەبارەی رووداوەکە ئاشکرا دەکات

K24 – سلێمانی:

پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ 21/02/2019، لە گەڕەکی شۆڕشی نوێ لە شاری سلێمانی، گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ کوژرا.

بە گوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: " گەنجەكە كە ناوی (م.ح.ح)ە و لەدایكبووی ساڵی 1990ە، لە ماڵەكەی خۆیدا كوژراوە و پێنج فیشەك بە جەستەیەوە بووە".

لە راگەیه‌ندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: "لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن".