به‌غدا: رێگه ناده‌ين له عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر هيچ وڵاتێك
كۆنگره‌ى چواره‌مى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ميدياى داعش له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانیى عێراق، فالح فه‌ياز رايگه‌ياند، "به‌غدا رێگه نادات، خاكى عێراق بكرێته سه‌كۆ بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ".
له چواره‌م "كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تیى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تێڕوانينه‌كانى"، له به‌غدا، فه‌ياز گوتى: "وه‌ك چۆن عێراق به سوپا و گه‌له‌كه‌ى توانى به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وێت، پێويسته هه‌مووان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تێڕوانين و بير‌ى داعش، هاوكاریى عێراق بكه‌ن".
فه‌ياز، گوتيشى: "هۆكارى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ست هاتووه، بۆ ئه‌و فه‌توايه‌ى، كه مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه ده‌ريكرد و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و يه‌كڕيزييه‌ى گه‌لى عێراق هه‌يبوو ده‌گه‌ڕێته‌وه".
كۆنگره‌ى چواره‌مى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ميدياى داعش و تێڕوانينه‌كانى له به‌غدا به به‌شداریى 150 شاره‌زا و راوێژكارى نێوده‌وڵه‌تى، كه له 60 وڵاته‌وه هاتبوون، به‌ڕێوه‌چوو.