سۆسیالیست و بزووتنەوەی ئیسلامی بەبێ مەرج بەشداری لە كابینەی داھاتوو دەكەن

ھەندێك لایەن ھێشتا خۆیان یەكلا نەكردووەتەوە

K24 - سلێمانی

حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەرامبەر داواکاریی بەشداریپێکردنیان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەخەنەروو بە بێ مەرج و کارکردن لەسەر ئەو پرۆژانەی لە خزمەت گەلی کوردستاندا ھەیە و داوا دەکەن کە ھەرچی زووترە سەرۆکی ھەرێمی كوردستان دیاری بکرێت و کابینەی نوێ بکەوێتە کار.

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان و راسپێردراو بۆ پێکھینانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم حیزبە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەی ھەڵبژاردن کردووە کە بەشداربن لە کابینەی نوێی حکوومەت، حزبی سۆسیالیست دیموکراسی کوردستانیش ھەڵوێستی خۆیان دەخەنەروو لە ئەگەری بەشداریکردنیاندا و داواکارن بە زوترین کات حکوومەتێکی نوێ و خزمەتگوزار پێک بێت لە پێناو بەدیھێنانی داواکارییەکانی ھاووڵاتیان.

ھەرچی حزبە ئیسلامیەکانیشن ھەندێکیان پێیان وایە کە تائێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی داوای لێنەکردون بۆ بەشداری لە حکوومەت، بەڵام بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە زاری ئەندامی سەرکردایەتیانەوە رایدەگەیەنن تاکە مەرجیان لە بەشداری کردن و بەشدارینەکردنیان بۆ حکوومەتی ئایندە خزمەتکردنی کوردستانە و ھیچ داوایەکی دیکەیان نییە. دەشڵێت، لە کاتی خۆیدا قسەی خۆیان دەبێت.

زیاتر لە چوار مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تائێستا ھەندێک لە لایەنەكان، لەسەر پێکھێنانی حکوومەت و دابەشکردنی پۆستەکان نەگەیشتونەتە دوا بڕیار.

ھ.م