رێژەی جیابوونەوەی ھاوسەران بەرز بۆتەوە
سلێمانی پلەی یەكەمی لە زۆریی جیابوونەوەی ھاوسەران بەركەوتووە
K24 - سلێمانی
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوا ئاماری دادگاكانی، ده‌رباره‌ی كه‌یسه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له یه‌كتری و له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگیری دووه‌م، بڵاوكرده‌وه‌ز به گوێرەی ئاماره‌كان، سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كاندا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، كه به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ی بۆ زۆریی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، یان ته‌ڵاق له ساڵی 2018 به‌راورد به 2017، هۆشدارییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌رباره‌ی لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌دا، به تایبه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی، كه به‌رزترین رێژه‌ی جیابوونه‌وه تۆمار كراوه، توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش نیگه‌رانیی خۆی له تێچكوونی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته‌ڕوو.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی، كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه، رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له ساڵی 2018 له هه‌ولێر 3500 حاڵه‌ت بووه و به‌راورد به ساڵی 2017، 613 حاڵه‌ت زیاتر بووه، له سلێمانی 4085 حاڵه‌ت له ساڵی 2018 تۆمار كراوه، به‌راورد به ساڵی 2017، سێ ئه‌وه‌نده زیادی كردووه، له پارێزگای دهۆك 1384 حاڵه‌ت هه‌بووه، به‌راورد به ساڵی 2017، 125 حاڵه‌ت زیاتر بووه.
ده‌رباره‌ی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیریی دووه‌میش، به گوێره‌ی ئاماره‌كه، پارێزگای دهۆك له پله‌ی یه‌كه‌م دایه، له 2018 به‌راورد به 2017 له دهۆك 89 و له سلێمانی 48 حاڵه‌ت و له هه‌ولێر 36 حاڵه‌ت، زیادیان كردووه.
ھ.م