هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێننه‌وه
پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كه‌ی توركیا بوو
K24- هه‌ولێر:
رۆبێرت پالادینۆ، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌هێڵێته‌وه.
پالادینۆ دووپاتی كرده‌وه، "كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان دوا بڕیاریان له‌م باره‌یه‌وه داوه و رایانگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش له سووریا ده‌مێننه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیی خۆی له سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا نیشانداوه.
له‌م باره‌یه‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردبوو و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه دابوو، "ئه‌وان نایانه‌وێت ئێران له سووریا بمێنێت و هه‌ژموونی خۆی له‌و وڵاته فراوانتر بكات، به‌ڵكو پێویسته كار له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌دا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا هاتووه، "بوونی ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا زۆر گرنگه بۆ رێگریكردن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و رێگه‌نه‌دان له به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی توركیا و هه‌سه‌ده، كه هه‌سه‌ده هێزێكی سه‌ره‌كی بووه له شه‌ڕی دژ به داعش له سووریا".
له نامه‌یه‌كی دیكه‌شدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و كۆنگرێسمانانهی وڵاته‌كه‌ی دايه‌وه و نووسیویه‌تی، "ئه‌و له 100% پشتگیریی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌وان ده‌كات" و تره‌مپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا نیشانداوه و نامه‌كه‌ی كۆنگرێسمانه‌كانی واژۆ كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له ماوه‌یه‌ك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سووریا ده‌كشێننه‌وه، توركیا چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی واشنتن بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌ڵام به‌م بڕیاره ئاراسته‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه و وێناچێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌و خواسته‌ی توركیا بهێنێته‌دی.
H.B