ئه‌ردۆغان: ئێس400 يه‌كلا بۆته‌وه و ده‌مانه‌وێت ئێس500 بكڕين
توركيا وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، پرسى كڕينى سيستمى به‌رگریى مووشه‌كى ئێس400ى رووسى يه‌كلا بۆته‌وه و بير له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بزانن چه‌نده گونجاوه سيستمى به‌رگریى ئێس 500 بكڕن.
له لێدوانێكيدا بۆ "كه‌ناڵ24"ى توركى، ئه‌ردۆغان گوتى: " ناگه‌ڕێينه‌وه سه‌ر باس‌وخواسى كڕينى سيستمى به‌رگریى مووشه‌كى ئێس400، چونكه ئه‌و پرسه يه‌كلا بۆته‌وه و پاشه‌كشێى لێ ناكه‌ين".
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌شى له ئه‌مه‌ريكا گرت و ره‌تيكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى بچێته ژێر بارى ئه‌و فشارانه‌ى، كه واشنتن ده‌يانخاته سه‌ر توركيا بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له كڕينى ئێس400.
سه‌باره‌ت به سزادانى ئابووريیانه‌ى توركياش له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، توركيا ئاماده‌يه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌رجۆره ره‌فتارێكى له‌و جۆره‌ى ئه‌مه‌ريكا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر