سويد.. ديارده‌ى ده‌ستدرێژیى سێكسى بۆ سه‌ر پياوان په‌ره‌ى سه‌ندووه
زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى لێ ئاگادار ناكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پێشتر له سويد، دامه‌زراوه‌ى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر ژنان هه‌بوو، به‌ڵام به هۆى زۆربوونى حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژیى بۆ سه‌ر پياوان، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به‌شێكيان بۆ ئه‌و پرسه كردۆته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌يى سويد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان، له راپۆرتێكدا رايگه‌ياند، تا دێت ژماره‌ى ئه‌و پياوانه زياتر ده‌بێت، كه ده‌ستدرێژیى سێكسيان ده‌كرێته سه‌ر.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، له 2007دا ته‌نيا 143 پياو سكاڵايان تۆمار كردووه، به‌ڵام له 2017دا ئه‌و ژماره‌يه گه‌يشتۆته 559 پياو.
كه‌رتى ته‌ندروستى له سويد، به‌شى تايبه‌ت به پێشوازيكردن له حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژیى سێكسى كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه بدات، كه رووبه‌ڕووى ئه‌و حاڵه‌ته بوونه‌ته‌وه.
سويد له‌م ساڵانه‌ى دوایيدا گيرۆده‌ى كێشه‌ى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر ژنان بووه. ته‌له‌ڤزيۆنى سويدى له راپۆرتێكدا، كه له ئابى 2018دا بڵاويكردۆته‌وه، رايگه‌ياندووه، ده‌ستدرێژیى سێكسى بۆ سه‌ر ژنان به رێژه‌ى %24 زيادى كردووه.
حكوومه‌تى سويد رايگه‌ياند، كچانى گه‌نج و تازه پێگه‌يشتوو رووبه‌ڕووى مه‌ترسیى زۆر گه‌وره ده‌بنه‌وه. زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى روو ده‌ده‌ن، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى لێ ئاگادار ناكرێته‌وه.
له راپۆرتى كۆتايى خۆي‌دا، ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌يى سويد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان، رايگه‌ياند، تاوانه‌كانى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر پياوان زياديان كردووه.
سه‌رچاوه: كۆمپيس
ئ.ر