ئه‌مڕۆ حكوومه‌ت بڕيار ده‌دات
له باره‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پرسى هه‌ڵگرتنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 8ی ئازار/ مارسی 2019، تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنى پرسى پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه دواى ئه‌وه دێت، كه به‌غدا رازى بوو، پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتيى عێراق زياد بكات و به جيا مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و هێزى پێشمه‌رگه‌ش ره‌وانه بكات.