کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستیپێکرد
بڕیار لەسەر پاشەکەوتی مووچە دەدرێت
K24 – ههولێر
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد کە ئامانج لێی بڕیاردانە لەسەر چارەنووسی سیستمی پاشەکەوتی مووچە.
بڕیارە لە دوای کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدات و بڕیاری حکوومەت لەسەر چارەنووسی مووچە ئاشکرا بکات.
تاکو ئێستا مووچەی کارمەندانی هیچ وەزارەتێک دابەش نەکراوە و مووچە خۆرانیش چاوەڕوانی لێدوانی فەرمی حکوومەتن.
بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، جەنگی دژ بە داعش، دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی سەدان هەزار ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، ماوەی پێنج ساڵە دۆخێکی ئابووریی دژواریان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت، بەم نزیکانە ئەو دۆخە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بێت.
H.J