حاكم زاملى: داعش ده‌یه‌وێ شه‌ڕ بێنێته‌وه سامه‌ڕا
سامه‌ڕا زۆرينه‌ى سوننه‌يه، به‌ڵام مه‌زارگه‌ى شيعهى تێدايه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له خولى پێشووى نوێنه‌ران، حاكم زاملى، رايگه‌ياند، داعش سه‌رنجى زۆرى له‌سه‌ر شارى سامهڕاى سه‌ر به پارێزگاى سه‌لاحه‌دين چڕ كردۆته‌وه.
حاكم زاملى كه ئێستا يه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانى "سرايا السلام" گوتى: سامه‌ڕا به‌وه ناسراوه، كه زۆرينه‌ى سوننه‌يه. به‌ڵام مه‌زارگه‌ى شيعهى تێدايه. ئه‌وه‌ش وايكردووه، داعش بير له‌وه بكاته‌وه، كێشه بۆ ناوچه‌كه دروست بكات و هاوشێوه‌ى رووداوه‌كانى 2006، شه‌ڕى تائيفى به‌رپا بكات.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئێستا چه‌كدارانى داعش له ده‌وروبه‌رى سامه‌ڕا كه‌وتوونه‌ته جوڵه و ده‌يانه‌وێت شه‌ڕ بهێننه شاره‌كه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر