"خێزانی چه‌كدارانی داعش مه‌ترسی دروست ده‌كه‌نه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و خێزانانه‌ی داعش، كه له شاره‌دێی باغۆزی دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له سووریا، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كردووه و له‌وێشه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق، هاوكات له‌گه‌ڵ شانه نوستووه‌كانی داعش له عێراق، هۆشداریی ده‌دات و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه ناوی ده‌بات.
سه‌فا ئه‌عسه‌م، شاره‌زای سه‌ربازیی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "خێزانیه‌كانی چه‌كدارانی داعش، كه له سووریاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شانه نوستووه‌كانی داعش دروست بكه‌نه‌وه له ناو عێراقدا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق پێویسته رێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له جموجوڵی ئه‌و خێرانانه بگرێت و به ئازادی نه‌سوڕێنه‌وه، تا نه‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی عیراق و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه".
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه عێراقییه ده‌ڵێت: "عێراق تا راده‌یه‌كی باش له ئاماده‌سازییه سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا، سه‌ركه‌وتوو بووه و رێگه‌ی له دزه‌كردنی چه‌كداره تاوانكاره تیرۆریسته‌كانی داعش گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن له باغۆزه‌وه رابكه‌نه ناو خاكی عێراقه‌وه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، به سه‌دان خێزان و ئه‌ندامانی داعشی راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كرده‌وه.