ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە

هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ تاوتوێ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ 10/3/2019 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رەوشی سیاسی و دواین پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەوشی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی گۆڕان باس ده‌كرێت.

 پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەى ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابه‌تانه‌ بدرێت.