پرۆژه گه‌وره‌كه‌ی داهاتووی زێدان ئاشكرا ده‌بێت
"زێدان ریال مه‌دریدی ڕه‌ت كردۆته‌وه و بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس گه‌یشتۆته تۆرینۆ"
به گوێره‌ی به‌شێك له میدیاكانی ئیتاڵیا، زینه‌دین زێدان وه‌رزی داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی یوڤێنتۆس وه‌رده‌گرێت، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه زێدان له ئێستادا بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خانمه پیره‌كه له تۆرینۆ بێت.
رۆژنامه‌ی (لا ستامبا)ـی ئیتاڵیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوو چاره‌نووسی په‌یوه‌ندیكردنی زێدان به یۆڤێنتۆس له قۆناخی نهێنییه‌وه ده‌گاته ئاستی ئاشكرا و ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه بۆ هه‌موولایه‌ك روون ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، زیزۆ له پێناو یوڤێنتۆس، ریال مه‌دریدی ره‌ت كردۆته‌وه و بژارده‌ی یه‌كه‌می راهێنه‌ره فره‌نسییه‌كه سه‌ركردایه‌تیكردنی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه و شوێنگره‌وه‌ی ماسیملیانۆ ئالێگرییه.
زینه‌دین زیدان وه‌ك یاریزان پێشتر 227 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه و 49 گۆڵ و 56 ئاسیستی بۆ شایانه‌كان كردووه و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، دواتر له 2016 له شوێنی رافایل بینیتێز به راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كرا و 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگ لالیگا و جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بۆ ریال مه‌درید برده‌وه.