"كۆتینهۆ بڕیاری كۆتایی داوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م دوویانه‌یه له‌سه‌رهێڵه"
"كۆتینهۆ له بارسێلۆنا ده‌ڕوات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه (كۆتینهۆ) بڕیاری كۆتایی داوه و له هاوینی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێده‌هێڵێت و نزیكترین یانه‌ش له یاریزانه به‌رازیلییه‌كه یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمانه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 ئاداری 2019، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كۆتینهۆ به‌ته‌واوه‌تی له بارسێلۆنا بێزاره و په‌شیمانه لیڤه‌رپوولی جێهێشتووه و هیچ ئومێدێكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی لیڤه‌رپوول، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد له په‌یوه‌ندیدایه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی رازیبووه بۆ هاوینی داهاتوو درێسی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان بپۆشێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی موندۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كۆتینهۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه ئیسپانیاییه‌كانی مان یونایتد قسه‌ی كردووه و خواستی خۆی بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان ده‌ربڕیوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه پاریس سانجێرمان بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ له‌سه‌رهێڵه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی یانه فره‌نساییه‌كه نێیماریان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتینهۆی هاونیشتیمانی رازی بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی كۆتینهۆ و نێیمار هاوڕێی منداڵین و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی ئاس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه تێچووی گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ 115 ملیۆن یۆرۆیه و له توانای یانه‌كانی مان یونایتد سانجێرمان هه‌یه كه به ئاسانی ئه‌م یاریزانه بۆ ریزه‌كانیان بگوازنه‌وه.
كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له یانه‌ی ڤاسكۆ دی گامای به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له هاوینی 2008 بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان به به‌های 3 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه، دواتر به 11 ملیۆن پاوه‌ند له 2013 درێسی لیڤه‌رپوولی پۆشی و له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 به 121 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه و له‌م وه‌رزه له كۆی 39 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 8 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه، له‌وه‌ته‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك بۆ بارسا بكات.