هۆشداری له‌ دۆخی كرێكارانی بیانی له‌ عێراق ده‌درێت

22 هه‌زار كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن

K24- هه‌ولێر:

زیاتر له‌ 22 هه‌زار كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و سه‌رجه‌میان كار ده‌كه‌ن.

له‌مباره‌شه‌وه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، حه‌مه‌ هه‌ژار، سه‌رۆكی رێكخراوی كرێكارانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كرێكارانی بیانی له‌ عێراق له‌ دۆخێكی زۆر خه‌رابدان.

گوتیشی: له‌ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كۆمپانیاكان كڕین و فرۆشتن به‌ كرێكارانی بیانییه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ئاشكراشیكرد، ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 32 كرێكاری بیانییان له‌ بازرگانیپێوه‌كردن رزگاركردووه‌.

H.B