هۆشداری له دۆخی كرێكارانی بیانی له عێراق ده‌درێت
22 هه‌زار كرێكاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
زیاتر له 22 هه‌زار كرێكاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و سه‌رجه‌میان كار ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌شه‌وه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، حه‌مه هه‌ژار، سه‌رۆكی رێكخراوی كرێكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كرێكارانی بیانی له عێراق له دۆخێكی زۆر خهرابدان.
گوتیشی: له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كۆمپانیاكان كڕین و فرۆشتن به كرێكارانی بیانییه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكرد، ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 32 كرێكاری بیانییان له بازرگانیپێوهكردن رزگاركردووه.
H.B