يه‌كێتى: ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراون‌ بۆ به‌شداری له‌ حكومه‌ت

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پارتى و يه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ميدياى ره‌سمى يه‌كێتى بڵاويكرده‌وه‌، يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان رايگه‌ياند، ئاماده‌كارييه‌كانى ته‌واوكردووه‌ بۆ به‌شداريكردن له‌ كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێم.

ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كوسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی كۆبووه و دواتر ‌.

له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا،  له‌تیف شێخ عومه‌ر  وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی گوتی: چه‌ند بڕیارێك له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه‌  دراو و بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه‌. 

گوتیشی: یه‌كێتی نه‌یوتووه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرین و تا ئێستاش داوای هیچ پۆستێكی نه‌كردووه‌ و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتووی نێوان یه‌كێتی و پارتین.

له ‌باره‌ی گفتوگۆكانیشه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر گوتیشی: یه‌كێتی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهێناوه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه‌ بۆ به‌شداری له‌ حكومه‌ت.