راهێنه‌رێكی ئه‌ڵمانیا: هه‌ركه‌سێك پێیوا بێت كریستیانۆ باشترینی مێژوو نییه درۆزنه
لێدوانه‌كانی ئه‌م راهێنه‌ره له باره‌ی كریستیانۆ میدیاكانی هه‌ژاند
دیتیر هاكینگ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ڤۆڵسفبۆرگی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی كالچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یوڤێنتۆس به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ ده‌توانێت له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تێپه‌ڕێنێت، ده‌شڵێت: كریستیانۆ باشترینی مێژووه و ده‌توانێت 3 گۆڵ له ئاتڵێتیكۆ بكات.
دیتیر هێكینگی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ كه ئێستا یانه‌كه‌ی له 4 پله‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی بۆندزلیگا جێگیر كردووه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ له نێو یاریگه وه‌ك دڕنده‌یه‌ك ترسناكه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر من بڵێم كریستیانۆ باشترینی مێژوو نییه كه واته درۆزنم، هه‌ركه‌سێكیش دان به‌و راستییه‌دا نه‌نێت له‌گه‌ڵ خۆی راستگۆ نییه.
دیتیر هێكینگ راهێنه‌ری ڤۆڵفسبۆرگ بوو كاتێك له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2015 ـ 2016 ریال مه‌درید به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ڤۆڵفسبۆرگ هێنا.
له‌مباره‌یه‌وه هێكینگ ده‌ڵێت: پێش یارییه‌كه زۆر هانی یاریزانه‌كانم دا و قسه‌م بۆ كردن كه له كریستیانۆ و له یارێگه‌ی بێرنابیۆ نه‌ترسن، به‌ڵام یارییه‌كه ده‌ستی پێكرد و كریستیانۆ به 17 خوله‌ك دوو گۆڵی لێكردین.